کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: بڕیاری ریفراندۆم توانی هاوكێشەكان بگۆڕێت

.

02:52 PM - 19/09/2017

مەلا بەختیار، پێشوازی لەگروپی كەمپینی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی كرد ‌و رایگەیاند: بۆ ئەوەی تێكۆشەرێكی راستەقینە بێت، دەبێت باوەڕت بەدیموكراتی و ئازادی هەبێت.
لەمەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە سلێمانی، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك، پێشوازی لەگروپی كەمپینی بەڵی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كرد، كە لەنوێنەرانی 30 رێكخراو و سەنتەر و كۆمەڵەی مەدەنی و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی جیاواز پێكهاتووە.
لەكۆبوونەوەیەكیشدا، نوێنەرانی گروپەكە، ئاماژەیان بەپێویستی دروستبوونی گروپەو پشتیوانكردن لەهەڵمەتی ریفراندۆم ‌و بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی كرد و زانیاریشیان لەسەر كۆی چالاكییە سیاسی و رووناكبیری و ئەدەبی‌و هونەرییەكانیان خستەڕوو. لەبەرامبەریشدا، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، رایگەیاند: ئەم دەستپێشخەرییەی ئێوەی رێكخراو و كۆمەڵەو سەنتەرەكان، لەسەرەنجامی بوونی رێكخراوی مەدەنی‌و ئێنجی ئۆكانەوە سەریهەڵداوە‌و وتیشی: بێگومان كاتێك دێینە سەر پرسەكانی نیشتمانیی و نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی‌و ئازادییەكان، هەلومەرجەكە وادەكات، ئەم رێكخراو و كۆمەڵانە بیر لەداهێنان لەپێناو راپەڕاندنی ئەركە دیموكراسی و نیشتمانیی‌و كۆمەڵایەتییەكان بكەنەوە. راشیگەیاند: هەر حزبێك نەتوانێ‌ ئۆرگانیكی خۆی ببەسێتەوە بەستراتیجی نەتەوەیی، ستراتیجی نەتەوەیش لەقۆناغی نوێدا، نەبەستێتەوە بەهۆشیاری نەتەوەیی‌و دیموكراسی بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆ، مەحاڵە ئەو حزبە بتوانێ‌ لەگەڵ پرۆسەی ئازادكردنی نەتەوە‌و پرۆسەی گۆڕانكاری نەتەوەیی، لەگەڵ پرۆسەی بەدیهێنانی خواستە پیشەییەكان، چارەسەركردنی تەنگ‌وچەڵەمەكانی ئابوریی و كۆمەڵایەتی و مافی هاوڵاتی و پەیمانی هاووڵاتی لەگەڵ دەسەڵات، هەموو ئەمانە سەركەوتنی تێدا بەدەست ناهێنرێت، ئەگەر هەر لایەك لەدەرەوەی پرۆسە گشتییەكە بێت.

1351111992017_25525.jpg

1951111992017_thumbnail.jpg

2551111992017_thumbnail-01.jpg

3051111992017_thumbnail555.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە