کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك پشتیوانی بۆ ئیدارەی پارێزگاكە دووپاتكردەوە

.

06:48 PM - 17/09/2017



وەفدێكی مەڵبەندی كەركوكی ی.ن.ك بەسەرۆكایەتی ئاسۆمامەند لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی ئیدارەی پارێزگای كەركوكیان كرد و لەگەڵ د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بەشێك لەبەڕێوەبەری دەزگا و بەڕِِِێوەبەرایەتیەكانی شارەكە كۆبوونەوە، لای خۆیەوە ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ لەسەر كار لابردنی پارێزگاری كەركوك بەتەواوی رەتدەكەنەوە و بەنایاسایی و پێچەوانەی دەستوری عیراق لەقەڵەمی دەدەن، هاوكات پشتیوانی مەڵبەندی یەكێتی بۆ هەنگاو رێكارە یاساییەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكە دووپاتكردەوە، تەئیكیدی لەپێویستی پارێزگاریكردن لەگیانی پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كەركوك كردەوە.
هەروەك لەو دیدارەدا د. نەجمەدین كەریم بڕیاری لەسەر كارلابردنی بەبڕیارێكی سیاسی و نایاسایی لەقەڵەم داو ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لەسەر كارەكانی بۆ خزمەتكردنی پێكهاتەكانی شارەكە ودووپاتیشكردەوە شاری كەركوك بەشداری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە