کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هادی عامری كۆبونەوە

.

11:44 AM - 16/09/2017



لەسەر بانگهێشتی هادی العامری سەركردەی باڵای حەشدی شعبی لەشاری بەغدا پێشوازی لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد
لە كۆبوونەوەیەكی دۆستانەدا بارودۆخی ئێستای عیراق و بابەتی ڕیفراندوم و شەڕی داعش هەڵسەنگێندران.
هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ڕەت كردنەوەی ڕیفراندۆم و لەسەركارلادانی پارێزگاری كەركوك نجم الدین كریم تەوەرێكی تری گفتوگۆكە بوو ، لەوبارەیەوە فراكسیۆنی یەكێتی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ناوەرۆك و شێوازی دەركردنی هەردوو بڕیارەكە خستە ڕوو .
لەئەنجامی گفتوگۆیەكی دۆستانە هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و چارەسەركردنی قەیران و كێشەكان بەدیالۆگ بە پێویست زانراو عامری ڕایگەیاند هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ و جەختیشی لە مێژووی هاوبەشی ڕێكخراوی بەدر و یەكێتی و هاوسەنگەری هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە دژی داعش كردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە