کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران نیگەرانی خۆی دەربارەی ریفراندۆمی هەرێم دەگەیەنێتە نەتەوەیەكگرتووەكان

.

12:46 PM - 14/09/2017

ئێران جارێكی تر نیگەرانی خۆی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و رایگەیاند:ئەو پرسە رەوانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات.
 (ئەمیر عەبدوڵڵاهیان) یاریدەدەری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ (گری لوئیس) نوێنەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە تاران كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەشدا بارودۆخی یەمەن و بەحرەین و بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا , دواتر (ئەمیر عەبدوڵڵاهیان) رایگەیاند:نیگەرانی سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە و قەیرانی یەمەن و میانمار و هەروەها كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەست بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان. ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە بڕیارە 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە