کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوری مالكی بەنهێنی پشتیوانی لەسەربەخۆیی كوردستان دەكات

.

12:41 PM - 14/09/2017



رۆژنامەیەكی عەرەبی دەڵێت  حزبی دەعوە و نوری مالكی سەرۆكی ئەو حزبە بەئاشكرا دژایەتی سەربەخۆیی كورد دەكەن و بەنهێنیش پشتیوانی لێدەكەن.
رۆژنامەی  عەرەب-ی چاپی لەندەنی لەوتاری نوسەرێكیدا بەناوی فاروق یوسف دەڵێت: نوری مالكی  بەنهێنی پشتیوانی لەسەربەخۆیی كوردستان دەكات. وەك نوسەرەكە دەڵێت: ئەوەش لەپێناو ئەوەی حكومەتەكەی ئێستای عەبادی شكستبهێنێت لەو رووەوە تا مالكی لەو رێگەیەوە شكستەكانی ئەزموونی فەڕمانڕەوایەتی خۆی  لەرووی هەرەسهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەساڵی 2014 لەبەرامبەر تیرۆریستانی داعش و لەدەستدانی چەند شارێكی گەورەی عیراقی لەو كاتەدا  پێ بشارێتەوە .
پێشتریش حەیدەر عەبادی ناوبەناو هێرشیكردە سەر حكومەتەكەی پێشووی نوری مالكی و  بەهۆكاری كەوتنی موسڵ و چەند شارێكی تری عیراق بەدەستی تیرۆریستانی داعش تۆمەتباری دەكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە