کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرێسی ئەمریكا دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی بۆ سەرۆك دەهێڵێتەوە

.

12:36 PM - 14/09/2017



كۆنگرێسی ئەمریكا دەسەڵاتی بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە عیراق و سوریا و ئەفغانستان بۆ سەرۆكی ئەمریكا وەك خۆی هێشتەوە.
ئاژانسی ئاسۆشیەتد پرێس ئاشكرایكرد" ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەهەریەك لە عیراق و سوریا و ئەفغانستانی وەك خۆی هێشتۆتەوە. ئەمەش دوای ئەوەدێت چەند كۆنگرێسمانێك لەناو كۆنگرێس هەوڵی ئەوەیاندا بۆ هەر دەستوەردانێكی سەربازی ئەمریكی لەدەرەوەی وڵات لەكۆنگرێسەوە دەسەڵاتی نوێ بدرێتە سەرۆكی وڵات، بەڵام  ئەو داوایە رەتكرایەوە و دەسەڵاتی سەرۆك بۆ بەكارهێنانی هێزی سەربازی لەهەریەك لەعیراق وسوریا و ئەفغانستان وەك خۆی هێڵرایەوە.
هاوكات ئەو كۆنگرێسمانانەی دژی دەركردنی بڕیاڕێكی نوێ بوون بۆ پێدانی  دەسەڵات بە سەرۆكی وڵات بۆ بەكارهێنانی رێگاچارەی سەربازی، هۆكارەكەیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی  دەركردنی هەر بڕیاڕێكی نوێ لەوبارەیەوە رەنگە پێویستی بەكاتێكی زۆر بێت و تا دەركردنی بڕیاڕێكی لەو شێوەیەش هێزەكانی سوپای ئەمریكا نەتوانن بەشداری لەهەر شەڕێكدا بكەن كە بۆ بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەمریكا پێویست بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە