کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوایەك ئاراستەی كوردستان دەكات

.

12:33 PM - 14/09/2017



سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوا لەكوردستان دەكات گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان دوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستپێبكاتەوە. ئامۆژگاریشییدایە هەریەك لە هەرێم و  بەغدا هەوڵبدەن بگەنە رێكەوتنێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان وتی: هاوسۆزییەكی زۆرم بۆ هەرێمی كوردستان هەیە و چەندجارێك سەردانم كردووە و پەیوەندییم لەگەڵ زۆر لە سەركردەكانی كورد هەیە. هیواشی خواست كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەرێگەی دیالۆگ و  گفتوگۆی راستەوخۆ چارەسەر بكرێت. وتیشی" لەئێستادا عیراق بە بارودۆخێكی  زۆر شلۆق و هەستیاردا گوزەر دەكات و ئەو بارودۆخەش پێویستی بەوەیە هەرێم و بەغدا بەدیالۆگ كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە