کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە پۆلیسی مالیزیا 3 كەسی دەستگیر كرد

.

12:24 PM - 14/09/2017



پۆلیس مالیزیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بە دوای گرووپە توندڕەوەكاندا هێزەكانی دژە تیرۆری ئەو وڵاتە توانیویانە 3 كەسی بە رەگەز مالیزیایی لە ویلایەتەكانی (پراك) و (سەلانگۆر) و (مالاكا) دەستگیر بكەن كە پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە و بەنیاز بوون لە ناوخۆی مالیزیا كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. بە پێی ئاماری دەزگا ئەمنییەكانی مالیزیا لە ساڵی 2013وە تا ئێستا زیاتر لە 340 كەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەكان لەو وڵاتە دەستگیر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە