کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیدیۆ ... ژمارەیەك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن دیپۆرتی سوریا دەكرێنەوە

.

12:19 PM - 14/09/2017



دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە تێیدا دوای ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی هەرێمی كوردستان هەوڵیان داوە لە شاری ئیستانبوڵی توركیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن , لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیركراون لە ژێر هەڕەشەی چەك و لێداندا بە زۆرەملێ بەپاس رەوانەی سوریایان كردوون , لە بەدواداچوونێكی گەلی كوردستانیشدا و بەوتەی یەكێك لەو كۆچبەرانە ژمارەیان زیاتر لە 150 كەس دەبێت و زۆربەیان ژن و منداڵن و دانیشتووی شاری سلێمانی و دەروبەرین ,  ئەو كۆچبەرە راشیانگەیاندووە دوای 4 رۆژ لە دەستگیركردنیان دەسەڵاتدارانی توركیا لە ژێر هەڕەشەی گوللە و لێداندا كۆچبەرەكانیان رەوانەی سوریا كردوون.

emGCGEoldPA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە