کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا دەستوەردانی گەورە لەكاروباری ناوخۆی توركیا دەكات

.

10:04 AM - 14/09/2017



نوسەرێكی تورك دەڵێت ئەمریكا خۆی ئامادە دەكات بۆ دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی توركیا.
فاتح ئاڵتایلی نوسەر لە رۆژنامەی خەبەر توركی توركیا لەوتارێكیدا بە ناونیشانی پلانی گەمەیەك دژ بەتوركیا دەڵێت:ئەمریكا لەئێستادا توركیای بە وڵاتێكی دیكتاتۆری پۆلێن كردووە كە یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات و بەرژەوەندییەكانی دژ بە بەرژەوەندی خۆرئاوایە. دەشڵێت: واشنتۆن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كار بۆ ئەوە دەكات توركیا وەك دەوڵەتێكی نامافپەروەر بناسێنێت بەهۆی بەردەوامبوونی هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و سیاسەتمەداران و هاوڵاتیانی بیانی لەناو توركیا بەپاساوی جیاجیا. نوسەرەكە توركەكە دەشڵێت: هەنگاوەكانی تری ئەمریكا دژ بەتوركیا گەورەتر و تۆقێنەرتر دەبن.
فاتح ئاڵتایلی نوسەری تورك دەشڵێت: دەسەڵاتدارانی توركیا لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە. وەك نوسەرەكە دەڵێت: بەڵام ئەو پرسە پەیوەندی بەخودی سەرۆكی ئەمریكاوە نییە، بەڵكو سیاسەتی ستراتیژی و درێژخایەتی دەوڵەتی ئەمریكییە كە پلانی ئایندەیی و روونی دژ بەتوركیا داڕشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە