کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم: لێكۆڵینەوە لە 18 بەرپرسی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت

.

08:51 AM - 14/09/2017

هەژدە بەرپرس‌و فەرمانبەری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بەفیڕۆدانی 2 ملیار دیناری مانگانە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە‌و بەشێكیشیان دەركراون یان سزا دراون.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم بە ئاژانسی ڕاگەیاندوە: لێپرسینەوە لەگەڵ 18 بەرپرس‌و كارمەندی وەزارەتەكەیان كراوە، كە هۆكار بوون بۆ خەرجكردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ كەسانی حزبی ‌و باڵادەست بەناوی كەمئەندامانەوە، لەنێو ئەو كەسانەشدا بەڕێوەبەری گشتی تێدایە‌و لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمدا مانگانە ئەو پارەیە خەرجكراوە. وتیشی: لەو 18 كەسە پێنج كەسیان لە كارەكانیان دەركراون، ئەوانی تریش گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی تری دەرەوەی وەزارەتی كار.
هاوكات محەمەد هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندوە: ژمارەیەك لە كارمەندانی وەزارەتی كار، بەهۆی بەهەدەردانی پارە‌و ناشەفافی لە كارەكانیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، كە لە پۆستی جیاوازدان ‌و بەناوی مووچەی تایبەت و بۆ مەبەستی حزبی نزیكەی دوو ملیار دیناریان خەرج كردووە، بۆ ئەمەش زیاتر لە حزبێك لەو پارەیە سوودمەدن بوون. ئاماژەی بەوەشكرد: كە هەندێك لەو كەسانە دوای یەكلابوونەوەی دۆسیەكانیان دەركراون‌و كۆتایی بەڕاژەكەیان هێنراوە، پڕۆسەی بانگهێشتكردنی ئەوانی تریش بۆ لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە