کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ بڕێت مەكگۆرك كۆبۆوە

.

10:16 PM - 13/09/2017

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ (بڕێت مەكگۆرك) نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كۆبۆوە.
بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی و رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی و بافڵ تاڵەبانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە سلێمانی پێشوازیی لە (برێت مەكگۆرك) نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر و (دۆگلاس سلێمان) باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و (كین گرۆس) كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد, لە دیدارەكەشدا بارودۆخی ناوچەكە و عێراق و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر كوردستان و ناوچەكە بە وردی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەك بۆچوون و پێشنیازی نوێ سەبارەت بە ریفراندۆم و گەرەنتی مافە دیموكراسی و یاسایی و ئابوورییەكانی گەلەكەمان روونكرایەوە.

016191392017_320171392017_AAB_9944.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە