کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەڵادزێ: پەردە لەسەر وێنەی شەهید پێشەوا محەمەد وەتمان لادرا

.

08:19 PM - 13/09/2017

لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری قەڵادزێ پەردە لەسەر وێنەی شەهید پێشەوا محەمەد وەتمان لادرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ئامادەی بوون لە دەروازەی شاری قەڵادزێ پەردە لەسەر وێنەی شەهید پێشەوا محەمەد وەتمان لادرا و لەبەشێكی ڕێوڕەسمەكەشدا چەندین وتار و شیعر و پەخشان خوێندرانەوە كە سەرجەمیان باسیان لەڕۆڵی قارەمانانەی شەهید پێشەوا دەكرد.
شەهید پێشەوا محەمەد وەتمان لە ساڵی 1990 لە دایك بووە و لە سەرەتاكانی جەنگی داعشەوە وەك پێشمەرگەیەكی قارەمان لەسەنگەرەكانی پێشەوەی پارێزگاری لە خاكی پیرۆزی كوردستان بووە و دوا جاریش شەهید پێشەوا لە سنووری داقووق لەڕۆژی 6 حوزەیرانی ئەمساڵ شەهید بوو.

I9RQCVOdGtE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە