کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامپیۆنس لیگ: مان یونایتد لەیەكەم هەنگاویدا سەركەوتوو بوو

.

05:05 PM - 13/09/2017

ركابەرییەكانی وەرزێكی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكرد و یانەی مانچستەر یونایتدیش لە یەكەم هەنگاویدا سەركەوتوو بوو.
لە میانی یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە كۆمەڵەی یەكەمدا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بازلی سویسری لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی مان یونایتد باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 35 و لەرێگەی مەروان فلاینی بوونە خاوەن گۆڵێك، هەر لە درێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لە دەقیقەی 53 رۆمیلۆ لۆكاكۆ توانی گۆڵێكی بەو یانەیە ببەخشێت، هەرچەندە یاریزانانی بازل هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە دەقیقەی 84 یش بە تەواوی بێ ئومێد بوون كاتێك ماركۆس راشفۆرد گۆڵێكی تری بۆ مانچستەر یونایتد توماركرد، لە كۆتایشدا یانەی مان یو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆماركرد و بووە خاوەن سێ خاڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە