کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چامپیۆنس لیگ: بایرن میونشن ئەندەرلەختی دووچاری شكست كرد

.

05:04 PM - 13/09/2017

یانەی بایرن میونشن دوای ئەوەی لە خولی یانەكانی ئەڵمانیا لەم هەفتەیە دووچاری شكست هات  براوەیەكی تری دەستپێكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی  یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو.
یانەی بایرن میونشن لە ئەلیانز ئەرینا یەكەم یاری خۆی لە كۆمەڵەی دووەم بەرامبەر بە یانەی ئەندەرلەختی بەلجیكی كرد، لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی بایرن میونشن بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن و توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن و سوود لەكەمی ژمارەی یاریزانانی ئەندەرلەخت وەربگرن كە ناوبژیوان لەدەقیقەی 11 سڤین كۆمسی بەكارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا و پەناڵتییەكیشی بۆ بۆ هەژماركردن، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش لەجێبەجێكردنیدا سەركەوتوو بوو، گێمی دووەمیش هەر بەسودی ئەو یانەیە بوو كاتێك لەدەقیقەی 65 تیاگ ئەلكانتارا گۆڵێكی پێبەخشین، هەروەها لەدوا ساتی یاریەكەش جوشوا كیمیچ گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن  سەرئەنجام یانەی بایرن میونشن توانی یارییەكە بەسێ گۆڵی بێ وەڵام بباتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە