کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد

.

03:22 PM - 13/09/2017

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/٩/١٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازییکرد لە فەریقی روکن جەلیل ئەلروبەیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد.
لە دیدارەکەدا بەڕێزیان گرنگیی دۆسیە و پەروەندەی ئەمنیی پایتەختی دوپاتکردەوە، بە تایبەتیی کە وڵات لە جەنگێکی چارەنوسسازدایە دژی تاقمی داعشی تێرۆریست، ئاماژەیشیکرد بۆ باشبونی بارودۆخی ئەمنیی بەغداد لە سایەی هەوڵ و تەقەلاکانی دامەزراوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە هەمو بەشەکانیانەوە.
سەرۆک کۆمار پێویستیی گەشەپێدانی ئەو رێوشوێنانەی دوپاتکردەوە بۆ بەئاکام گەیاندنی ئەرکە ئەمنییەکانی سەرشانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە میانەی بایەخدان بە گەشەپێدانی پلان و بەرنامەکانی کاری مەیدانیی و راوەدونان وسوسەکردنی شانە نوستوەکان و چالاککردنی کاری هەواڵگریی و کارکردن بۆ فراوانکردنی بازنەی بەشدایی کردنی هاوڵاتیان بۆ پشتیوانیی دەستکەوتە ئەمنییەکان، ئامادەیشی نیشان داو بۆ پشتگیریکردنی تەواوی هەر کارێک کە ببێتە مایەی گەشەکردن و بەهێز بون و سەرخستنی ئەرکەکانی فەرماندەیی ئۆەراسیۆنەکانی بەغداد.
لای خۆیەوە فەریقی روکن جەلیل ئەلروبەیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد میکانیزمی کاری فەرماندەییەکەیان و پلانە پێویستە پەیڕەوکراوەکانی خستە رو لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و ماڵ و سامانیان و بەردەوامبون لە قەڵاچۆکردن و تێکشکاندنی تێرۆر، پشتگیرییکردنی بەڕێزیانی بۆ فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنەکان بەرز نرخاند لە راپەڕاندنی ئەرکاکانیاندا بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئۆقرەیی لە بەغدادی پایتەخت دا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە