کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی یەكێتی و پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبنەوە

.

03:05 PM - 13/09/2017

یەكێتی و پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر كۆبوونەوە و هادی عەلی ڕایگەیاند فراكسیۆنەكەیان بەشداریی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان دەكات.وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێكهاتبوون لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ڕزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی، هەرسێ لایەن لەكۆبوونەوەكەدا بۆ تاوتوێ كردنی پرسەكانی پەیوەست بەكاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆم گفتووگۆیانكرد.لای خۆیەوە هادی عەلی دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كاراكردنەوەی پەرلەمان لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانەكانە وتیشی: هەموو لایەنەكان هاوڕان لەسەر پڕۆژە 7 خاڵییەكەی یەكێتی و فراكسیۆنی یەكگرتوو بەشداریی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمان دەكات.

Q7SiMbMryWw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە