کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسول عەلی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

.

02:57 PM - 13/09/2017

سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: هەڵوێستی حكومەتی عیراق بەرامبەر بەكورد كۆتایی بەشەراكەتی راستەقینە هێنا.لەروونكردنەوەیەك سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی.ن.ك هاتووە: دوێنێ سێشەممە لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسول عەلی لەگەڵ نەتەوەو پێكهاتە جیاوازەكانی كەركووكدا، كۆسرەت رەسول عەلی وتەیەكی كورتی پێشكەشكردو تێیدا ئاماژەی بە مافی گەلی كوردستان لە بڕیاردانی چارەنووسی خۆی و مامەڵەی حكومەتی ناوەند لەگەڵ كورد كرد و لەبەشێكی وتەكانیدا وتی: مەبدەئی شەراكەت لە حكومەتی عیراقی لە دەستوور تەسبیت بووە، مەبدەئی شەراكەتیش ئەوەیە كە هەموومان شەریك بین،بەڵام ئێستا كەسمان نەماو هەموو كوردەكانیان دەركرد، ئەگەر دیموكراتیەت لای ئەوان ئەوەیە ئەوە شتێكی ترە. لەروونكردنەوەیەك سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵدا ئاماژە بەوە دراوە:  مەبەست لەم قسانەی بەڕێز كۆسرەت رەسول ئەوەیە كە بەداخەوە مەبدەئی شەراكەت لە حكومەتی عێراقی نەماوەو لێپرسراوە كوردەكان لە بەغدا نەماون و بەشی زۆریان ناردراونەتەوە كوردستان و دەریانكردن، تەنها وەزیری رۆشنبیری نەبێ كە ماوە، كە ئەمەش كۆتایی بەبنەمای شەراكەتی راستەقینە دەهێنێ و پێشێلی بڕگەو ماددەكانی دەستووری هەمیشەیی عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە