کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ لایەنەكان و پێكهاتەكان كۆبونەوە

.

02:25 PM - 13/09/2017

مەسعود بارزانی ‌و كۆسرەت رەسوڵ سەردانی پارێزگای كەركوكیان كردو لەگەڵ پارێزگار و نوێنەری حزب ‌و لایەنە سیاسیەكان‌ و پێكهاتەكانی پارێزگاكە كۆبونەوە.لەكۆبوونەوەكەدا، مەسعود بارزانی ئامانجی سەردانەكەی روونكردەوە، كە بۆ خستنەڕووی پێشهاتەكان‌ و ئاشكراكردنی راوبۆچوونەكانە لەبارەی دۆخی ئێستا و رایگەیاند: كەركوك شارێكی كوردستانیە، نموونەیە بۆ پێكەوەژیانی نەتەوەیی ‌و ئاینی ‌و پێویستە ئەو پێكەوەژیانە بپارێزرێ‌ و بەرەوپێش ببرێ. لەبارەی پرسی ریفراندۆمەوە ئاماژەی بەوەكرد بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری گەلێكە و رەنگە پرسیار بكرێت بۆچی بڕیاری ریفراندۆم دراوە و وەڵامەكەش ئەوەیە لەعیراقی نوێدا نەتوانراوە شەراكەتی راستەقینە دروستبكرێت، ئەگەریش رێگەیەكی تر هەبوایە بۆ چارەسەر دەیانگرتەبەر.
وتیشی: ناكرێت لەعیراقدا ناسنامەی پێكهاتەیەك بەسەر پێكهاتەیەكی تردا بسەپێنرێت، ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی سنووری كوردستان نییە، بەڵكو ئیمتیازێكە بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان، پێیانوایە چارەنووسی كەركوك دەبێت لەلایەن خەڵكی كەركوكەوە بڕیاری لەسەر بدرێت ‌و رێگەنادرێت هیچ ئەجێندایەك لەسەر كەركوك فەرزبكرێت.مەسعود بارزانی ئەوەی خستەڕوو: نابێت خەڵكی كەركوك لەڕیفراندۆم سڵ بكەنەوە، لەبەرئەوەی وەك كورد نیەتی خراپیان نییە و لەدوای ریفراندۆم وەك كورد رازین سازش لەبەشێك لەمافەكانیان بكەن بۆ پێكهاتەكانی تر، بەڵام سازش لەسەر ناسنامەی كەركوك ناكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە