کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سزادانی 8 کەس بەتاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر

.

12:57 PM - 13/09/2017

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (1/3/2017 ) بۆ (10/5/2017 )  هەشت کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژانی ( 10- 11 – 12 / 9 / 2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:
تاوانبار ( أ ، ع ، س ) لەدایکبوی ساڵی (1995) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار ( ت ، م ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1975) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ و نیوو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار (ب ، ڕ ، م ) لەدایکبوی ساڵی (1985) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار (د ، ن ، ک ) لەدایکبوی ساڵی (1990) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار (هـ ، ک ، أ ) لەدایکبوی ساڵی (1991) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (2)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار (ی ، م ، ت ) لەدایکبوی ساڵی (1988) کورد - ئێران ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (2)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار (س ، ع ، ق ) لەدایکبوی ساڵی (1993) عێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ و نیو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
تاوانبار ( أ ، ن ، ح ) لەدایکبوی ساڵی (1987) کورد - ئێران ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

لەگەڵ ڕێزدا

                                                                                       ڕاگەیاندنی
                                                               بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە