کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوێكی ئەمریكی ئێران بەگەورەترین پشتیوانی تیرۆر وەسفدەكات

.

10:58 AM - 13/09/2017

لێپرسراوێكی ئەمریكی دەڵێت تائێستا ئێران گەورەترین لایەنی پشتیوانی تیرۆرە.ناسان سیلز هەماهەنگكاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەووتەیەكدا لەبەردەم لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی رایگەیاند: تائێستا ئێران بەگەورەترین لایەنی پششتیوانی كردنی تیرۆر لەجیهاندا دادەنرێت و چالاكی و كردەوەكانی بۆ تێكدانی سەقامگیری لەرێگەی فەیلەقی قودس و حزبوڵای لوبنانیەوە ئەنجام دەدات.
ئەو لێپرسراوە ئەمریكیە وتیشی: ئێران لێپرسراوێتی ئاڵۆزكردنی ململانێكانی لەهەریەك لەوڵاتانی سوریا و عیراق و یەمەن و بەحرەین و ئەفغانستان و لوبنان لەئەستۆدایە و ئاماژەی بەوەكرد ئێران و هەموو ئەو گروپە تیرۆریستیەكانی سەر بەو وڵاتەن و ئەو هێزانەی لەبری كاردەكەن لەهەموو شوێنێك بەمەترسیەكی تیرۆریستی دادەنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە