کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: دۆخی ئابوری هەرێم باش دەبێت.

.

10:24 PM - 12/09/2017

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت مەبەستیانە پردێكی پەیوەندی پتەو لە نێوان زانكۆكان و كۆمپانیاكان هەبێت بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بوژاندنەوە بەخۆوە ببینێت. بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و   دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،مەڕاسیمی ستایشكردنی كۆمپانیا بەشداربووەكانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان بەڕێوەچوو بۆ ‌خولی چوارەمی پڕۆگرامەكە كە بە‌بەشداری 850 خوێندكار و زیاتر لە 100 كۆمپانیای كەرتی تایبەت بەرێوەچوو. لەمەڕاسیمەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران وێڕای سوپاس و ستایشی كۆمپانیاكانی بەشداربوو،ئاماژەی بە چۆنیەتی و هۆكاری جێەبەجێكردنی ئەو پڕۆگرامە كرد و‌ وتی : سەرەتای دەستپێكردنی ئەم پڕۆگرامە بە هەنگاوێكی بچوك دەستمان پێكرد و بە بەشداری تەنها 27 خوێنكار، بەڵام لە ئێستادا خۆشبەختانە زیاتر لە 850 خوێندكار و 100 كۆمپانیا لەم خولە بەشدارن.
وتیشی: مەبەست لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان،‌ بۆ  دروستكردنی پردێكی پەیوەندی پتەوە لە نێوان زانكۆكانی كوردستان و كەرتی تایبەت ولەوێشەوە برەودان بە كەرتی تایبەت و كاری خۆماڵی. قوباد تاڵەبانی داوای لە كۆمپانیاكانیش كرد بەردەوام بن لە كارەكانیان و رایگەیاند بە دڵنیاییەوە ئەم ڕەوشە كاتیە وتێدەپەڕێت و لە ئێستاشدا بەرەو باشتر ڕۆشتووە بەپشتبەست بە چاكسازیەكانی حكومەت. دواتر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بە گرنگی ئەو پڕۆگرامە كرد و رایگەیاند لە هەموو وڵاتانی جیهان لە ئێستادا گرنگی بە كەرتی تایبەت دەدرێت چونكە حكومەت ناتوانێت هەموو وڵات بە ڕێوەبەرێت بە بێ بەشداری كەرتی تایبەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە