کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكرێت

.

07:50 PM - 12/09/2017

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاندووە، بەنیازن لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبكەنەوە. (عەلی كاردور) سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران رایگەیاندوە، لە چەند مانگی رابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی گەیشتۆتە 3 ملیۆن‌و 800 هەزار بەرمیلی رۆژانە‌و پلانی ئەوەشیان هەیە لەكێڵگەكانی رۆژئاوای ئێران 420 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادبكەن‌و لە لەكێڵگەكانی ناوەڕاست‌و باشووریش 280 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادبكەن. سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران راشیگەیاندوە، بەنیازن لە 5 ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی غاز بۆ ملیارێك‌و  300 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە بەرز بكەنەوە‌و هەناردەی نەوتی ئێرانیش بگەیەننە 2 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە