تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

.

1401 جار بینراوە

9/12/2017 -

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12 ی ئەیلولی 2017، تەرمی هاوڵاتییەكی دانیشتوی شاری سلێمانی لە بەرزاییەكانی قەیوان ماوەت دۆزرایەوە .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەركەوت كە هاوڵاتییەكە بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستداوە.

 

هاوڵاتییەكە ناوی (ڕ ، م ،أ ) ، لە دایكبووی 1969 ی دانیشتوی گەڕەكی برایم ئەحمەدە لەشاری سلێمانی و پیشەی شوان بووە .

 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی = ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان 

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی