کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی ئاسۆ مامەند بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

.

11:01 AM - 12/09/2017

بە بۆنەی تێپەڕبوونی 26 ساڵ بە ‌سەر دامەزراندنی كەناڵی گەلی كردستاندا، ئاسۆ مامەند پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و میدیاكار و كادیرانی كەناڵی گەلی كوردستان

به ‌بۆنەی تێپەڕبوونی 26 ساڵ بەسەر دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستاندا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و، هیوادارین وەك هەمیشە كەناڵەكەتان لە كایەی میدیاییدا لە پێشكەوتن و داهێنان و كاری پیشەیی خۆیدا بەردەوام بێت.

كەناڵی گەلی كوردستان، وەك كەناڵی دایك، بووە سەرقافڵە و هەوێنی كاری میدیایی لە باشوری كوردستاندا، ئەم هەنگاوەش بوە سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنی كاری پیشەیی و پێگەیاندنی كادری شارەزاو لێهاتوو لە بواری رۆژنامەگەری و میدیاییدا لە هەرێمی كوردستاندا، كە دواتر چەندین كەناڵی دیكەی بە دوای خۆیدا هێنا.

لە ماوەكانی رابردوو تا دەگات بە ئێستاش، گەلی كوردستان وێڕای پیشەیی بوون لە كارەكانیدا، هاوكات لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانیش، پارێزەرێكی بە ئەمەك و بە وەفا بووە و، لەو سۆنگەیەوە بەردەوام كەناڵەكاتان دۆسیەو بەرنامەی جیاجیای لەسەر ئەو پرسانە هەبووە، بە تایبەت پرسی ناوچە دابڕێندراوەكان، لە سەروشیانەوە كەركوكی كوردستانی.

هەروەك گەلی كوردستان وەك سەرجەم كەناڵەكانی دیكەی یەكێتیی، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان، لەو چوارچێوەیەشدا بە یەك مەسافە لە بیرو بۆچوونە جیاكانی روانیوە و بەردەوام داوا رەواكانی خەڵكی كوردستانی بەهەند وەرگرتووە و، لەو پێناوەشدا پیشەییانە كاری كردووە.


ئاسۆ مامەند
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك
12-9-2017

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە