کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 بە سیستمی بایۆمەتری دەبێت

.

08:10 PM - 10/09/2017



 وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە پێدانی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی شارستانی كار بە سیستەمی بایۆمەتری دەكرێت، لە داهاتووشدا هێزەكانی پێشمەرگەو خانەنشینان دەگرێتەوە.
(سەمیر هەورامی) وتەبێژی سیستەمی بایۆمەتری حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندوە، حكومەتی هەرێم لە بەرنامەیدایە، مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ، كە لەم مانگەدا دابەشدەكرێت، بۆ فەرمانبەرانی شارستانی كار بە سیستەمی بایۆمەتری دەكرێت.
وتیشی، بە پێی بریاری حكومەت و لیژنەی باڵای سیستەمی بایۆمەتری ئەو كەسانەی تا ئێستا باركۆدی سیستەمەكەیان نیە، لە فەرمانبەری شارستانی حكومەت، لەمانگی 7وە مووچەكەیان ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم مانگە تەنها فەرمانبەرانی شارستانی بەو سیستەمە دابەشدەكرێت، دواتر هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكان‌و خانەنشینان دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە