کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

.

04:40 PM - 09/09/2017

وەزارەتی‌دارایی و ئابوری‌حكومەتی‌هەرێمی‌كوردستان خشتەیەكی‌نوێی مووچەی بڵاوكردەوە‌و لە رۆژی سێ شەممەشەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێم، كە وێنەیەكی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان نێردراوە، ڕۆژی‌سێ شەممە 12ی ئەیلولی 2017 موچەی‌مانگی‌تەمموزی‌دیوانی‌وەزارەتی‌پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.هەروەها ڕۆژانی‌13‌و 14ی ئەیلول، مووچەی‌مانگی‌تەمموزی‌یەكەكانی‌(80 و 70)ی‌وەزارەتی‌پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە