کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی پێشمەرگە لە گوندی ئیسلاح ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا

.

03:13 PM - 09/09/2017

پێشمەرگە و سوپای عیراق بە جیا ئۆپراسیۆنیان دژی تیرۆریستانی داعش لە گوندی ئیسلاح و نەفتخانە ئەنجامدا .
لەو بارەیەوە مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا رایگەیاند : هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكیان دژی تیرۆریستانی داعش لە گوندی ئیسڵاح و دەوروبەری ئەنجامداوەو ناوچەكەیان كێوماڵكردووە , وتیشی لە لایەكی ترەوە سوپای عیراق لە ناوچەی نەفتخانە ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە و لەگەڵ تیرۆریستانی داعش رووبەڕووی یەكبوونەتەوە و 20 تیرۆریستی داعش كوژراون.

PW9bAN9Fp48

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە