کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێورەسمی بەخاكسپاردنی كوێخا موعتەسەم بەرێوەچوو

.

11:22 PM - 06/09/2017




بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی حزبی و حكومی  لە رێوڕەسمێكدا تەرمی كوێخا موعتەسەم خورشید كەسایەتی دیاری سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناوچەی شوان و تێكۆشەری دێرینی (ی.ن.ك) بەخاكسپێردرا.
موعتەسەم خورشید ناسراو بەكوێخا موعتەسەم لەساڵی 1963 لە گوندی خانگەشەی سنووری كەركوك لەدایك بووە و هەر لە سەرەتایی هەشتاكانەوە هەمیشە هاوكار و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە بووە لە سنووری تیپی 21 ی كەركوك و بەردەوام ماڵەكەی پەناگەیەك بووە بۆ پێشمەرگە, لە ساڵی 1984 پەیوەندی كردووە بە ریزەكانی رێكخستنی (ی.ن.ك) و ئەندامێكی چالاك بووە و دواتر لە ساڵی 1986 دەبێتە هێزی پشتگیری لە تیپی 21ی كەركوك و رۆڵی بەرچاوی دەبێت لەو ئەركانەی پێی دەسپێردرێت , كوێخا موعتەسەم خاوەنی 3 برا و برازایەكی شەهیدە لە رێی پاراستنی خاكی كوردستان.

xEQRoLO9GP8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە