کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەوەیەكی سوڵتانی عوسمانی: باكوری حەڵەب و شاری باب موڵكی باپیرم بوون

.

11:42 AM - 28/08/2017

نەوەیەكی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دەڵێت باكووری شاری حەڵەب و شارۆچكەی باب لەسوریا موڵكی باپیری بوون.
 لەمیانی ئاهەنگی كۆتاییهێنان بە پرۆژەیەك لەژێر ناوی: لەسەر  رێچكەی  سوڵتان  عەبدولحەمیدی دووەم كە لەلایەن شارەوانی شارۆچكەی مەرامی سەر بە شاری قۆنیا رێكخرابوو، ئۆرهان عوسمان ئۆغڵو نەوەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم كە سی و چوارەمین سوڵتانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو، رایگەیاندووە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمی باپیری چەندین زەوی لە دەوروبەری شاری غەززە و قودسی بەپارەی تایبەتی خۆی كڕیوە. دەشڵێت: باكوری شاری حەڵەب و شارۆچكەی باب لە سوریا موڵكی باپیرین و بەڵگەی لەبەردەستە كە باپیری بەپارەی خۆی ئەو ناوچانەی كڕیوە. پێشتریش چەند جارێك ئەو نەوەیەی سوڵتان حەمیدی دووەم ستایشی ئەردۆگانی كردبوو و رایگەیاندبوو ئەردۆگان زۆر لە باپیری دەچێت و گەلی توركیا پشتیوانی لێدەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە