کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەولێر: وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ كۆبۆوە

.

10:39 PM - 23/08/2017

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر وەفدێكی ی.ن.ك كە پێكهاتبوو لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە .
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیانكرد دەربارەی باشتركردنی پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان هەروەها بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و شەری تیرۆر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە