کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند و 30 كەس برینداربوون

.

09:58 PM - 23/08/2017

بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەژاند.
لەو بارەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: لە سەعات  4 و 42 دەقیقەدا بە كاتی هەولێر بومەلەرزەیەك لە دووری 6 كیلۆمەتر لە قەڵادزێوە بەقوڵایی 10 كم بە گوڕی 5.3 پلە بە پێی پێوەری رێختەر روویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: زیانەكانیش لە لایەن دەزگای بەرگری شارستانیەوە تۆماردەكرێت ئەگەر هەبووبێت, تەئكیدیشكردۆتەوە: لە بەشێكی زۆر ناوچەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.
هەر سەبارەت بە بوومەلەرزەكە هیوا قەرەنی قایمقامی قەزای رانیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 30 هاوڵاتی برینداربوون و بەشێكی هاوڵاتیانیش زەرەرو زیانی مادی زۆریان پێگەیشتووە. 
قایمقامی قەزای رانیە راشیگەیاند: سەرجەم بریندارەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و سەرجەم دەزگا تەندروستی و ئەمنیەكانیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی تری نەخوازراو.

ET5mUPWkPvY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە