کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات

.

08:26 PM - 23/08/2017

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چەند بڕیارێك دەردەكات.
لە شاری هەولێر مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی  كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەكۆبوونەوەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی  كوردستان و ناوچەكە و جیهان گفتوگۆی لەبارەوە كرا, بەپێی راگەیەندراوێكیش لە كۆبوونەوەكەدا چەند بریارێك دەركراوە لەوانە:
 یەكەم: یەكێتی نیشتمانی كوردستان سورە لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم,
دووەم: سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆران بەزووترین كات كۆدەبنەوە و هەوڵێكی تری نیشتمانی دەدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو.
سێیەم: ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنوسین مافێكی سروشتی و دیموكراتی و نەتەوەیی گەلەكەمانە و لە كۆبوونەوەكەدا هەموو ئەگەرەكانی ئەنجامدان و كاردانەوەكان و مەترسییەكان گفتوگۆی مەسولانەی لە بارەوە كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە