.
07:50 PM - 23/08/2017
ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەڕۆژانی جەژنی قورباندا چێشتخانەو میوانخانەكان بەڕووی گەشتیاراندا كراوە دەبنو لیژنەكانی قایمقامیەتیش بەردەوام دەبن لەسەر چاودێریكردنی بازاڕەكان.
قایمقامی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان راشیگەیاند: ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربان دەستیپێكردوەو لەرۆژانی جەژندا چێشتخانەو میوانخانەكان كراوەدەبن، هەروەها لیژنەكانی قایمقامیەت لەڕۆژانی جەژنیشدا بەردەوام دەبن لەسەر چاودێریكردنی نرخی كاڵاو پێداویستیەكان.
WaQOqXaA7vI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە