کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: پێش جەژن نرخی مریشك دانابەزێت

.

07:49 PM - 23/08/2017

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی گەرماوە بەرهەمهێنانی مریشك كەمبۆتەوە‌و پێش جەژنیش نرخی مریشك دانابەزێت، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت: بەرزترین نرخ كە بۆ 1 كیلۆ مریشك دیاریكراوە 3500 دینارە.
سۆران عەبدولغەفور راشیگەیاند: ساڵانە لە وەرزی گەرمادا نرخی مریشك بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەگەر بەرلەهاتنی جەژنی قوربانیش پلەی گەرما وەكو ئێستا بمێنێتـەوە‌و دەواجنەكان مریشك نەخەنە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەكرێت نرخی مریشك زیاتر بەرزبێتەوە.
هاوكات گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: كۆتا نرخ كە بۆ 1 كیلۆگرام مریشك دیاریكراوە 3500 دینارە‌و ئێمە كاتێك ئەڵێین نرخی مریشك گران بووە كە لەو نرخە زیاتر بێت.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی لە هاویندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار روو لە هەرێم دەكەن، خواست لەسەر گۆشتی مریشك زیاد دەبێت، هەروەها دەواجنەكانیش لە هاویندا بەهۆی كەمی كارەباو قورسی بەخێوكردنی پەلەوەر ژمارەیەكی كەمتر مریشك بەخێو دەكەن، بەو هۆیەشەوە دووبارە مریشك كەم دەبێتەوەو نرخەكەی زیاد دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە