کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: رێژەی 80%ی بەرهەمی ترێی پارێزگای دیالە لەناوچووە

.

07:42 PM - 23/08/2017

لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای دەكات: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، لەسەدا 80ی بەرهەمی ترێی ئەمساڵ كەمیكردووە.
حەقی جبوری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند: بەرهەمی ترێی پارێزگاكەیان بەهەموو جۆرە جیاوازەكانیەوە بەرێژەی لەسەدا 80 كەمیكردوەو ئەوەش نزمترین ئاستە كە لە 20 ساڵی رابردوودا تۆماری كردووەو هۆكارەكەشی بۆ جەنگ‌و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو وشكەساڵی ‌و ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی ناوچەكە گەڕاندەوە.
جبوری ئاماژەی بەوەشكردووە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئەمساڵ هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ لەناوبردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمی ترێی هەندێك ناوچەی پارێزگای دیالە‌و گوندەكانی باكووری قەزای میقدادیەش زۆرترین زیانیان پێگەیشتووەو رووبەرێكی فراوان لەباخەكانی ترێ‌ لەو ناوچەیە فەوتاون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە