کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: ئاوی زۆنگاوەكانی باشوور 4 ملیار مەتر سێجا كەمیكردووە

.

07:39 PM - 23/08/2017

وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عیراق رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، قەبارەی ئاوی زۆنگاوەكانی باشووری وڵات لەماوەی 2 مانگ‌و نیوی رابردوودا 4 ملیار مەتر سێجا كەمی كردووە.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عیراق، بەشێك لە هۆكارەكانی دابەزینی ئاوی زۆنگاوەكان سروشتین، وەك بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەوەش وادەكات بەشێك لەئاوەكان ببن بەهەڵم.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەشێكی تری هۆكارەكان پەیوەندی بەو زیادەڕۆیانەوە هەیە كە دەكرێتەسەر سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ كەمبوونەوەی پشكی ئاو لەو ڕووبارانەی لەولاتانی دراوسێوە دەڕژێنە خاكی عیراقەوە، بەشێوەیەك بەراورد بەساڵی رابردوو 6 ملیار مەتر سێجا كەمیكردووە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عیراق داواش لە پارێزگان دەكات، پابەندبن بەو بڕە ئاوەی بۆ كشتوكاڵكردن بۆیان دانراوە و پێوستە رەچاوی دادپەروەری لە دابەشكردنی پشكی ئاو بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە