کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی كێشەی نێوان یەكێتی و توركیا نوێنەری ی.ن.ك ئەو ووڵاتە جێدەهێڵێت

.

07:10 PM - 23/08/2017

بەهۆی كێشەی نێوان یەكێتی و توركیا حكومەتی ئەو وڵاتە داوا لە نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە دەكات وڵاتەكەی جێبهێڵێت.
بەهۆی ئەو كێشانەی لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەوڵەتی توركیا هەیە, هەروەها هەڵوێستە نیشتمانی و كورد پەروەركانی ی.ن.ك و پشتیوانیە بەردەوامەكانی ی.ن.ك لە رۆژئاوای كوردستان, ئەنكەرە داوای لە بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری ی.ن.ك لە ئەنكەرە كردووە وڵاتەكە جێبهێڵێت, بڕیارە دوای چەند سەعاتێكی تر بەهرۆز گەڵاڵی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە