کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكەم هێڵی راستەوخۆی دەریایی لەنێوان توركیا و قەتەر كرایەوە

.

07:06 PM - 23/08/2017

كۆمپانیای میلاحەی سەر بە حكومەتی قەتەر ئاشكرای دەكات: یەكەم هێڵی راستەوخۆی دەریایی بۆ گواستنەوەی كۆنتێنەر لەنێوان بەندەری ئیزمیری توركیا‌و قەتەردا كراوەتەوە.
كۆمپانیای میلاحە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە: لەهەر ٢٠ بۆ ٢٥ رۆژێكدا كەشتیەكی بارهەڵگر لە توركیاوە رەوانەی قەتەر دەكرێت‌و ماوەی ترانزێتی كەشتیەكەش بریتی دەبێت لە ١١ رۆژ.
هاوكات عەبدولرەحمان عیسا مەناعی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای میلاحە رایگەیاندوە: لەبەرئەوەی چارەسەرێكی كاریگەر‌و ئابووریانەیە‌و دەتوانرێت جێبەجێ بكرێت، ئەم رێكارەیان گرتۆتەبەر‌و هێڵێكی راستەوخۆی دەریاییان لەنێوان توركیا و قەتەر كردۆتەوە.
مەناعی وتیشی: قەبارەی بازرگانی نێوان توركیا‌و قەتەر، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا گەشەكردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە‌و كردنەوەی ئەو هێڵەش دەبێتەهۆی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان بەندەرەكان‌و ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و گەشەپێدانی پەیوەندی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە