کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: قەبارەی هەناردەكردنی دانەوێڵە دەگاتە 40 ملیۆن تۆن

.

07:01 PM - 23/08/2017

ئەلیكساندەر تیكاچۆف وەزیری كشتوكاڵی روسیا رایگەیاند: وڵاتەكەی سەرجەم مەرجەكانی هەناردەكردنی گەنمی تێدایە‌و پێشبینیش دەكرێت ئەمساڵ قەبارەی هەناردەكرنی دانەوێڵەی وڵاتەكەی بگاتە 40 ملیۆن تۆن.
تیكاچۆف راشیگەیاند: بەرهەمی دانەوێڵەی ساڵی 2017ی وڵاتەكەی لەنێوان 105 تا 110 ملیۆن تۆن-دایە، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكانیش بەراورد بەساڵی رابردوو  كە 120 ملیۆن تۆن بووە بەرهەمی ئەمساڵ كەمتر دەبێت.
وەزیری كشتوكاڵی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵە لە كیشوەری ئەمریكاو كەنەداو ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا پاشەكشەی كردوە، ئەوەش وادەكات ئاستی هەناردەكانی روسیا بگاتە 40 ملیۆن تۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە