کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆی زیانەكانی تیرۆریستانی داعش لە چوار رۆژی شەری تەلەعفەر راگەیەندرا

.

06:31 PM - 23/08/2017

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئاماری چوار رۆژی زیانەكانی داعشی لە  ئۆپراسۆنی رزگاركردنی تەلەعفەر بڵاوكردەوە.
فەریق رائید شاكر جەودەت رایگەیاند: لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی قادیمون یا تەلەعفەر تا ئێستا زیاتر لە 68 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە قەزای تەلەعفەر رزگاركراوە و هێزە عێراقییەكان 22 كیلۆمەتر چوونەتە پێشەوە, شاكر جەودەت راشیگەیاند: هەریەكە لە گوندەكانی (عبرە حنش –وادی عیبرە –عیبرەی گەورە-عیبرەی عەزیز بچووك – عیبرە نەجار و تەرمی) رزگاركراون. وە لەبارەی زیانەكانی داعش فەریق شاكر رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 93 تیرۆریست كوژراون و پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو و 45 بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە, راشیگەیاند: هێزە عیراقییەكان كێڵگەیەكی مینیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەر دوو شوێنی مانەوەی تیرۆریستان و 54 گوللە هاوەنی جۆراوجۆردا گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە