کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەپەگە كوژرانی 10 سەربازی توركیای لە جولەمێرگ و ئاگری ڕاگەیاند

.

06:19 PM - 23/08/2017

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ئاشكرایانكرد: كە لە ئەنجامی چەند چالاكیەكی هێزەكانیان لە جولەمێرگ و ئاگری 10 سەربازی تورك كوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە چالاكییەكانی گەریلا لە چەند ناوچەیەكی شارەكانی جولەمێرگ و ئاگری باكوری كوردستان بڵاوكردەوە و وردەكاریەكانی ئەو چالاكیانەی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیەنراوەكە هێزەكانی هەپەگە لە دەوروبەری شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ هێرشیانكردۆتە سەر یەكینەیەكی سوپای توركیاو ئەنجامدا ژمارەیەك سەربازی تورك كوژران یان برینداربوون.
هەروەها، هاتووە: لە دەوروبەری گەڤەر گەریلاكان چالاكییەكیان دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی سوپا تێكشكێندراوەو حەوت سەربازی تورك كوژران و شەشی تریش بە سەختی برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە