کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەری هۆبەی هەواڵگری كەركوك تیرۆركرا

.

06:16 PM - 23/08/2017

لە هێرشێكی چەكداریدا موقەدەم/ عەمار مەهدی بەرێوەبەری هۆبەی هەواڵگری كەركوك تیرۆركرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە گەلی كوردستانی راگەیاند لە نزیك بازگەی كەلور لە ئەنجامی دەسترێژی گوللەی چەند چەكدارێكی نەناسراو موقەدەم / عەمار مەهدی ساڵح بەڕێوەبەری هۆبەی هەواڵگری كەركوك و هاوڕێیەكی كوژران.
سەرچاوەكە راشیگەیاند: هێزە ئەمنییەكانی كەركوك دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە وە بڕیار وایە لە داهاتوودا راگەیەندراوێك لەسەر ئەم كردەوە تیرۆریستییە بڵاوبكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە