کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی نەمسا: ئەردۆگان توركیا بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەبات

.

06:09 PM - 23/08/2017

وەزیری دەرەوەی نەمسا دەڵێت: ئەردۆگان توركیا بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەبات.
سباستیان كورتیس وەزیری دەروەی نەمسا رایگەیاند: سەرۆكی توركیا وڵاتەكەی بە ئاراستەیەكی ساختەو ترسناكدا دەبات دوور لە مەرجەكانی بە ئەندام بوون لە یەكێتی ئەوروپا، بە پێویستیشی زانی كە توركیا رێز لە دیموكراتی و مافەكانی مرۆڤ بگرێت ئەگەر دەیەوێت ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا. سباستیان كورتیس راشیگەیاند: هەڵسوكەوتی ئەردۆگان لەگەڵ رەخنەگران و دەنگی جیاواز و كەمە نەتەوەكاندا بە هیچ جۆرێك جێگەی رەزامەندی نییە و بەئاشكرا وڵاتەكەی بەرەو دیكتاتۆری دەبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە