کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكرد لەوەزیری دەرەوەی توركیا

.

02:37 PM - 23/08/2017

 سەرۆك كۆماری عیراق و وەزیری دەرەوەی توركیا پتەوكردنی پەیوەندیەكان و دواین پێشهاتەكانیان تاوتوێكرد.

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە مەولود چاوەش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و وەفدێكی یاوەری.

لەدیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی توركیا سڵاو و رێزی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمار و بینالی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا و پیرۆزبایی وڵاتەكەی گەیاندە سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی ئازادكردنی موسڵ و ئەو سەركەوتنانەی بەسەر تیرۆردا بەدەستهاتووە و تەئكیدی كردەوە لەهەڵوێستی نەگۆڕی توركیا بۆ یەكپارچەیی و سەروەریی و پشتیوانی گەلی عیراق بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە.

لای خۆیەوە د.فوئاد مەعسوم ویستی عیراقی دووپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا و ئاماژەی بەوەكرد هاریكاری بنیادنەر لەنێوان هەردوو وڵات كاریگەری ئەرێنی دەبێَت لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و سەقامگیربوونی ئاسایش و ئارامی لەناوچەكە. 

وەزیری دەرەوەی توركیا ستایشی رۆڵی سەرۆك كۆماری عیراقی كرد لەپتەوكردنی لێكتێگەیشتن و دیالۆگ و تەئكیدی كردەوە لەگرنگیدانی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی عیراق و هەڵوێستی وڵاتەكەی بەرامبەر زۆرێك لەپێَشهاتەكان خستەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە