کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ستایشی پشتیوانی ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌كات بۆ كاره‌كانی

.

02:30 PM - 23/08/2017

دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23-8-2017 له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێڕاق دا...وه‌فده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ (وائل الوائلی) سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمیسیۆنی ناوبراو و هه‌ر یه‌ك له‌ (گوڵشه‌ن كه‌مال) و (سیروان ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆن.به‌ڕێز (الوائلی) ستایشی ئیداره‌ی كه‌ركوكی كرد بۆ پشتیوانی كردنی له‌ كاره‌كانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمیسیۆن بۆ پێشخستنی كاره‌كانی و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك له‌ پێشینه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌دایه‌ كه‌ لیستی ناوی ده‌نگده‌رانی نوێ كردۆته‌وه‌ و گه‌یشتۆته‌ ڕێژه‌ی 56% دا و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ نوێ كردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران به‌ سیستمی بایۆمه‌تری  فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ یاری كردن به‌ ده‌نگه‌كان و كێشه‌ نانه‌وه‌و ده‌بێته‌ هاوكار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوكدا..هه‌ر سه‌باره‌ت ئه‌و پرسه‌ دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) به‌شداری كۆڕێكی پێناسه‌ی سنوقی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی و ئامێری خێرا ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كان كرد كه‌ له‌ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا به‌ڕێوه‌چوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە