کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تورکیا هەڕەشە لە هاوسەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

.

01:58 PM - 23/08/2017

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا"زیگمار گابریل"ڕایگەیاند"ئانکە"ی هاوسەری کەپزیشکی ددانە لەڕێگەی تەلەفۆنی عیادەکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە ئەم هەڕەشەیەش کەتۆمارکراوە لەدوای ئەوەوە هات کەلەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەردەوام لێدوانی دژبەیەکی ئەردۆگان وحکومەتی ئەڵمانی لەسەروبەندی دەسگیرکردنی نوسەری ئەڵمانی بەڕەگەز تورک"دۆگان ئاغانلی"لەئیسپانیا گەیشتە ئاستێکی توند بەم شێوەیەش ئەو لێدوانە دژبەیەکانە مەودایەکیتری بەخۆوە بینی وکارگەیشتە ئەوەی هەڕەشە لەهاوسەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بکرێ..ئاشکرایە زیگمار گابریل بایەخێکی زۆریدا بەکێشەی دۆغان ئاغانلی بەتایبەتی دوای ئەوەی کەتورکیا فشاری کرد بۆدەسگیرکردنی ئەو نوسەرەو داواشیکرد ڕادەستی تورکیای بکەنەوە دواتر ڕۆژی دووشەممەی ڕابردو زیگمار گابریل لەشاری لودڤیکسهاڤن ڕایگەیاند"ئەردۆگان تورکیا بەرەو وڵاتێکی دوور لەدیموکراتی دەبات و وتیشی بەرلەساڵێک ئەو کودەتا سەربازیەی کەلەتورکیا ئەنجامدرا کارێکی خراپبوو بەلام ئەردۆگان خۆشی بەکودەتا هەلدەستاوە..گابریلی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کەسەر بەحزبی سۆسیال دیموکراتەکانەو لەباکوری ئەڵمانیا دەژین ولەڕێگی تۆماری دەنگی تەلەفۆنی عیادەی هاوسەرە پزیشکەکەی هەڕەشە تۆمارکراوە..پێیوای دەرهاویشتەی ناکۆکیەکانی نێوان خۆیی و سەرۆکی تورکیایە بەو شێوەیەی کەئەردۆگان دەیەوێ و هەندێک لایەنگراننی و هەوڵ ئەدەن هاوسەرەکەم بێزار کەن..!!ئەمە لەدوای ئەوەهات کەئەردۆگان بەوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای وت"تۆ کێیت تاقسە لەسەر سەرۆکی تورکیا بکەیت؟ دەبێ سنوری خۆت تێنەپەڕێنی لەوەش زیاتر پێیوت لەسیاسەتدا چەندی تەمەنت بەسەر بردوە؟ئەمەش لەدوای ئەوەهات کەزیگمار گابریل ڕەخنەی لەسەرۆکی تورکیا گرت سەبارەت بەوەی هۆشداریدابووە ئەڵمانە بەڕەگەز تورکەکان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەیلولی داهاتووی ئەڵمانیادا دەنگ نەدەن بەهیچ یەکێک لەحزبەکەی مێرکل و سۆسیال دیموکرات و سەوزەکان و بەدوژمنی تورکیا وەسفیکردبوون.لای خۆشیەوە مستەفا یەنەر ئۆغڵۆ ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی حزبی دادو گەشەپێدان سەبارە بەو هەڕەشانە لەسەر هاوسەری زیگمار گابریل نیگەرانی خۆی نیشانداو وتیشی ئەو هەڕەشانە پەیوەندینیە بەسترایژیەتی تورکیاوە لەجۆری مامەڵەکردن لەگەڵ زیگمار گابریل دا.دوای چەند مانگێک لەدانبەخۆداگرتنی ئەڵمانیا بەرامبەر بەلیدوانە توندەکانی ئەردۆگانەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەهۆی دەستگیرکردنی چالاکوانی یاسایی"پیترشۆیتنر"زمانی ئاخافتنی لەگەڵ ئەردۆگاندا گۆڕی و لەسەر ئەو بنەمایە چەند رێنماییەکی سەبارەت بەسەفەرکردن بۆ تورکیا دەرکردو ڕاشیگەیاند حکومەتی ئەڵمانیا پێداچونەوە بەهەناردەو هاوردەکردنیدا لەتورکیا دەخشێنێتەوە وتیشی ناتوانین نەسسیحەتی هیچ کەسێک بکەین بۆ وەەبەرهێنان لەوڵاتێکدا کەهیچی تیا زامن نەبێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە