کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستگیراوە بەسەر برێك حەبی ترامادۆڵ كەوەك مادەی هۆشبەر بەكاردێ

.

01:45 PM - 23/08/2017

هێزەكانی ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر برێكی زۆر حەبی ترامادۆڵ كەوەك ماددەی هۆشبەر بەكاردێت و بڕێكی زۆری ئەو مادەیەلەناوبرا.عەمید جەلال مینەبەگ بەرێوبەری بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهەوڵی ئاسایشی سلێمانی و قەزا و ناحیەكان دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لەحەبی ترامادۆلی دووسەدی كەئەو ماددەیە بەكارهێنانی بە بێ‌ رەچەتەی پزیشك رێگەپێدراو نیە و وەك ماددەی هۆشبەر مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.وتیشی:  ئەم جۆرە حەبە زۆر ترسناكە بۆ ئەو كەسانەی بەكاری دەهێنن و ئالوودەی دەبن و لەهەمانكاتدا دەهاڕدرێت و دەكرێتە شیشە كەئەو ماددەیە لەجۆرەكانی تری مادەی هۆشبەر ترسناكترە.

770vNa9uq1w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە