کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشكردەنە سەر پەكەكە ئەردۆگان بە درۆدەخاتەوە

.

10:11 AM - 23/08/2017

سوپای پاسدارانی ئێران رەتیدەكاتەوە كە لەگەڵ توركیادا رێككەوتبن سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژە بە پەكەكە.
لەدوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا لە سەردانەكەیدا بۆ ئەردەن رایگەیاند: كە ئێران و توركیا بەنیازن ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە ئەنجامبدەن ، سوپای پازدارانی ئێران ئەو دەنگۆیەی رەتكردوە و لە راگەیەندراوێكدا بریاركەی حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: هەرجۆرە پلانێكی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەكانی ئێرانی ڕەتدەكەنەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:  سەرەڕای ئەوەی كە ئێران هیچ جۆرە پلانێكی بۆ هێرشی سەربازی لە دەروەی ڵات نییە، بەڵام تەئكید دەكەینەوە كە هەر گرووپێكی تیرۆریستی بیەوێت بێتە ناو خاكی ئێران ڕووبەڕووی دەبینەوە و گورزی كوشەندەیان لێدەدەن، وەك چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا بەرگرییان لە سنووری ئێران كردووە، كاتێك گرووپە تیرۆریستییەكان ویستیان دزە بكەنە ناو خاكی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە