کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێك گەیشتە بەغدا

.

10:07 AM - 23/08/2017

وەزیری دەرەوەی توركیا بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدا.بڕیاڕیشە مەولود چاووش ئۆغڵو لەسەردانەكەیدابۆ بەغدا چاوی بە هەریەك لە دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار و  حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و  ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە و سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكەوێت. لەو سەردانەشیدا وەزیری دەرەوەی توركیا چەند پرسێك لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق تاووتوێ دەكات لەنێویاندا ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر و پرسی ریفراندۆمەكەی هەرێم و چەند پرسێكی تری پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر توركیا رایگەیاندبوو وڵاتەكەی  ئامادەیە بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ بكات لەدوای رزگاركردنەوەی لەدەست تیرۆریستانی داعش. بەڵام لەئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان ئەنگەرەو بەغدا ئاڵۆزی تێكەوتووە بەهۆی بوونی سەربازگەیەكی توركی لەنزیك باشیك. لەگەڵ ناكۆكی لەسەر دۆسیەی ئاو بەهۆی دروستكردنی چەندین بەنداو لەسەر هەردوو روباری دیجلە و فورات لەناو خاكی توركیا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە